دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

عەلی عەلاق: عێراق ئەوەندە یەدەگی دراوی بیانی هەیە بتوانێت بەرگری لە بەهای دراوەكەی بكات

هەرێم نیوز

پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق رایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت هیچ پەیوەندیەكی بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە نیە. "هەر نرخێك لە دەرەوەی نرخی دەوڵەت ئاماژەیە بۆ كاری نایاسایی"

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی: بانكی ناوەندی، دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ سەرجەم كەناڵە بازرگانی و كەسییەكان و گەشتیاران و، سەرجەم داواكارییە یاساییەكان دابین دەكات.

ئاماژەی بەوەشدا، هەر نرخێك لە دەرەوەی نرخی دەوڵەت، ئاماژەیە بۆ بوونی كاری نایاسایی، كە هەوڵی چوونە دەرەوە دەدات لە سیستمی فەرمی و یاسایی و رێوشوێنە دروستەكان.

وتیشی: چەقی بایەخدان لەسەر بڕی فرۆشتنە، كە بانكی ناوەندی ئەنجامیدەدات بە نرخی فەرمی و داواكاری دۆلار، بازرگان بن یان هاودەكار یان تاك و گەشتیار.
رێگامان داناوە بۆ دابینكردنی دۆلار بۆ هەموو كەناڵەكان، لەگەڵ چاودێرییەكی گەورە بۆ دڵنیابون لە سەلامەتی پرۆسەكان، پێش جێبەجێكردنی.

عەلی عەلاق راشیگەیاند: ئەوە بە گۆڕانێكی گەورە دادەنرێت لە پرۆسەی حەواڵە دەرەكییەكان، كە پێشتر لە قۆناغی دوایدا وردبینی دەكرا، بەڵام ئەمڕۆ پرۆسەكانی حەواڵەكردن ئەنجامنادرێن و جێبەجێناكرێن، تا وردبینی نەكرێن.

ئەوەشی خستەڕو، دابەزینی نرخی نەوت هیچ پەیوەندیەكی بە بەرزبونەوەی نرخی دۆلارەوە نییە و عێراق ئەوەندە یەدەگی دراوی بیانی هەیە بتوانێت بەرگری لە بەهای دراوەكەی بكات..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP