دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

لەم مانگەوە موچەی مامۆستایانی وانەبێژ زیاد دەکات

هەرێم نیوز 

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند "لەم مانگەوە مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت".

کارۆخ عەبدوڵلا نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئاماژەی بەوەش کرد، لە 1ی 9ی 2024 یەکەم مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە مانگی ئەیلوولەوە دەبێت، واتا لە مانگی نۆوە، مامۆستایانی وانەبێژ مووچەکانیان بەشێوەی گرێبەست وەردەگرن کە لەنێوان 400 بۆ 500 هەزارە .

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 16ی ئەیلوولی 2024، له دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئیمزا لەسەر ناو و لیستی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کراوە کە بوونەتە گرێبەست .

وتیشی، لە ئەمڕۆوە لیست و ناوەکان دەنێرێنە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ بەستی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دابەش بکرێت .

ئەمەش لەکاتێکدایە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی ژمارە (4142) لە 28ـی ئابی 2024، فەرمانی دامەزراندنی وانەبێژانی بە گرێبەست واژۆ کرد، کە تێیدا هاتووە: بە ڕەچاوکردنی ڕۆڵی گەورەی مامۆستایانی وانەبێژ لە بەردەوامیدان بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و خوێندنی باڵا، ئەو بڕیارەیان داوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP