هەرێم نیوز
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی کارنامەکە، خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ 3 پڕۆژه‌یاسا و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسا و ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ده‌كرێت.
هەروەها ، له دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی سێشەممەی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می یاسای دامه‌زراوه‌ی شه‌هیدان ژماره 2ـی ساڵی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هاوکات ته‌واوكردنی خوێدنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی پاراستنی خاوه‌ندارێتی هزری و پڕۆژه‌یاسای فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ریه‌ك له پڕۆژه‌یاساكانی خانه‌نشینیی ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی و یاسای په‌سه‌ندكردنی عێراق له ڕێككه‌وتنی فره‌باجی ده‌كرێت.