دواین هەواڵ

عێراق‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

وەزیری نەوتی عێراق تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت

هەرێـم نیوز

وەزیری نەوتی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تووشی جەڵتەی مێشک بووە و گەیێنراوەتە نەخۆشخانە.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە مەبەستی خستنەڕووی 10 کێڵگەی پشکنراوی گازی بۆ وەبەرهێنانی نوێ لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە گەڕی نوێی وەربەهێناندا سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی تەلەڤزیۆنی (عێراق 24)،كە هەریەك لە عەلا یاسری، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئابووری و ژمارەیەك لە شارەزایانی بواری نەوت كە یاوەریی وەزیری نەوتی عێراق دەكەن لە سەردانەكەدا، لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بوون كاتێك تەندروستی تێكچووە، بەڵام تاوەكوو ئێستا نە وەزارەتی نەوتی عێراق و نە باڵوێزخانەی عێراق لە واشنتۆن هیچ راگەیاندراوێكیان لەمبارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە.

هەروەك ئاشكرای كردووە كە تێكچوونی تەندروستیی وەزیری نەوتی عێراق، بەهۆی جەڵتەی دەماغ بووە و پاش ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، ئێستا دۆخی تەندروستی جێگیرە، بەڵام هێشتا ڕێگەنەدراوە لە نەخۆشخانە دەربچێت و ئەگەر هەیە دوو ڕۆژ بمێنێتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە زۆر لایەنی عێراقی، بە تایبەتیش ئەوانەی كە بەوە ناسراون لە ئێرانەوە نزیكن، دژی سەردانەكەی وەزیری نەوتی عێراق بوون بۆ ئەمریكا و تەنانەت داوایان دەكرد بەهۆی ئەو سەردانەوە، دەست لەكار بكێشێتەوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP