دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

جۆرەکانی ئاوی سپی چاو چین؟!چارەسەرەکانی چین ؟

دکتۆر دێرێ لطیف - دکتۆرا(بۆرد)ی سویدی و ئەوروپی لە نەشتەرگەری و نەخۆشیەکانه چاو -   پسپۆری ورد لە تۆڕی چاو -نەشتەرگەی ئاوی سپی بە (phaco)

ئاوی سپی چاو بریتییە لە تەڵخبوونێک کە کاریگەری لەسەر عەدەسەی چاو هەیە کە دەکەوێتە پشتی بیلبیلەی چاو، عەدەسەی چاو بەرپرسە لە ئاڕاستەکردنەوەی ڕووناکی بۆ تۆڕی چاو ، ئاوی سپی چاو زۆرجار کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە دەبێت کە لە تەمەنی پەنجا ساڵیدایەن،

جۆرەکانی ئاوی سپی چاو

ئاوی سپی چاویی زگماکی: واتا منداڵەکە بە کێشەی ئاوی سپی چاو لە دایک دەبێت، کە بەهۆی هەوکردن، برینداربوون، یان خراپی گەشەکردن لە سکی دایکیدا بەم نەخۆشییە لەدایک دەبن
ئاوی سپی چاو بەهۆی نەخۆشی: ئاوی سپی چاو بەهۆی نەخۆشی وەک نەخۆشی شەکرە دروست دەبێت

ئاوی سپی چاو بەهۆی پیربوون هەڵکشانی تەمەن و پیربوون

ئاوی سپی چاو بەهۆی زەبری دەرەکی یاخود زیانگەیاندن بەچاو ڕوودەدات وەک بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی، یان برینداربوونی چاو یان بە هۆی نەشتەرگەری

ئاوی سپی چاو بەهۆی دەرمان لە ئەنجامی چارەسەرکردن بە دەرمانی ستیرۆید.

چارەسەر :

نەشتەرگەری تاکە ڕێگەی کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی ئاوی سپی چاو.

چارەسەری نەشتەرگەری بۆ ئاوی سپی چاو

بێهۆشکردنی ناوچەیی بەکاردەهێنرێت، و نەخۆشەکە هەست بە هیچ ئازارێک ناکات لە کاتی نەشتەرگەریدا قەترە بەکاردەهێنرێن بۆ فراوانکردنی بیلبیلەی چاو.

پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێکی بچووک لە چاودا دەکات کە لە ٢ ملم زیاتر نەبێت، لەوێدا ئامێرێکی دەخاتە ناو چاوەوە بۆ لابردنی عەدەسەی چاو، پاشان عەدەسەی نوێ و دەستکرد دەخاتە ناو چاوەوە.

چارەسەری ئاوی سپی چاو بە لەیزەر

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP