ئا: دەریا
١. زۆربیرکردنەوە تەمەن کەم دەکاتەوە، چونکە کاردەکاتە سەر ئەو پڕۆتینەی کە مرۆڤ هێوردەکاتەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی مرۆڤ.
٢. بەهۆی بیرکردنەوەی زۆرەوە مرۆڤ درەنگتر خەوی لێدەکەوێت، ئەگەریش کەمتر بخەویت ئەواجەستە کەمتر پشوو وەردەگرێت.
٣. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی مێشک زیاتر دەبێت، وەک خەمۆکی و چەندین کێشەی تری دەروونی.
٤. کێشە لە حەزی خواردندا دروست دەبێت، یان ئەوەتا خواردن کەمتر دەخۆیت، یان ئەوەتا خواردن زیاتر دەخۆیت .
٥. پاشەکشەکردنی داهێنان، چونکە زۆر بیرکردنەوە وات لێدەکات توانای داهێنانت نەمێنێت بیرۆکەی نوێت بۆ نەیەت.
٦. زۆر بیکردنەوە توانا کۆمەڵایەتییەکانت لاواز دەکات، بەتێپەڕبوونی کات وات لێدەکات هەستی ترست بۆ دروست ببێت و نەتوانیت تێکەڵی خەڵک ببیت.
تەندروست بن