دواین هەواڵ

ئابوری‌

 05/09/2024

تەیف سافی بەڵێن دەدات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبێت

هەرێم نیوز

 

وەزیری دارایی عێراق بەڵێنی دا کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مانگانە بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت.

ئەمڕۆ، ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی بڵاویکردەوە: "لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەردەوام دەدرێت."

تەیف سامی ڕایگەیاند: "هاوشێوەی هەموو فەرمانبەرانی دیکەی عێراق و لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، بەردەوام دەبین لە خەرجکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP