دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

گه‌رمیان؛ رێكاری نوێ بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆلێرا ده‌گیرێته‌به‌ر

هەرێم نیوز

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، تاوه‌كو ئێستا دو حاڵه‌تی توشبون به‌ نه‌خۆشی كۆلێرا تۆماركراون، له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ش زیاتر بڵاونه‌بێته‌وه‌ رێكاری ته‌ندروستی ده‌گرنه‌به‌ر.

ئیداره‌ی گه‌رمیان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان دو حاڵه‌تی نه‌خۆشی كۆلێرا تۆمار كران، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و به‌ ئاماده‌بونی سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان و به‌ڕێوه‌به‌ری داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی رونكردنه‌وه‌ی پێویستی له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌ خسته‌ڕو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له‌ گه‌رمیان دو حاڵه‌تی كۆلێرا تۆمار كراون و له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ بڵاو نه‌بێته‌وه‌ پێویسته‌ رێكاری ته‌ندروستی بگیرێته‌به‌ر. 

هاوكات جه‌لال شێخ نوری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا خه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ له‌به‌گه‌ڕخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ چاودێریكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیار له‌پێناو رێگری له‌بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی و لیژنه‌كان بۆ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كان.

دواتر هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا،  سه‌رۆكی یه‌كه‌ ئیداریه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری داموده‌زگاكان باسیان له‌ ئه‌رك و رێكاره‌كان كرد ئاماده‌ییان پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی لیژنه‌كانی تایبه‌ت به‌ چاودێریكردنی بازاڕ و شوێنه‌ گشتیه‌كان.

له‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، جه‌خت له‌ گرتنه‌به‌ری چه‌ند رێكارێكی تایبه‌ت به‌ خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ كرایه‌وه‌، كه‌ خۆیان ده‌بیننه‌وه‌ له‌، چاودێریكردنی چڕی بازاڕ و شوێنه‌گشتیه‌كان و خواردنگه‌ و ریستۆرانته‌كان له‌ رێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و لیژنه‌كانی خۆپاراستن، له‌گه‌ڵ چاودێریكردنی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ و دڵنیایی زیاتر له‌ شیاوی ئاوه‌كه‌ بۆ خواردنه‌وه‌، رێگریكردن له‌ كشتوكاڵی سه‌وزه‌ له‌ رێگه‌ی ئاوی قورس و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری بۆ خۆپاراستن له‌لایه‌ن هاڵاتیانه‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP