هەرێم نیوز
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاند، کوشتنی ئیسماعیل هەنیە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حەماس، بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە شەڕی غەززە، "بەسوود نییە".
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە مەراسیمێکی پێشوازیکردن لە هاوڵاتیانی ڕووسیا کە لە بنکەی سەربازی ئەندرۆس ئازادکرابوون، پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا کوژرانی هە.نیە چانسی ڕێکەوتنی ئاگربەستی لەناوبردووە؟
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ڕاستەوخۆ لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە.
دەوترێت جۆ بایدن پابەندبوونی ئەمریکای بە ئاسایشی ئیسرائیل لە بەرامبەر هەموو هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە بە وەکالەتەکانی دووپاتکردەوە.