دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 01/08/2024

ئەمریکا خۆی بۆ هێرشی ئێران ئامادە کردووە

هەرێم نیوز

بە ڕاپۆرتی ئەکسیۆس، ئیدارەی بایدن پێی وایە ئێران لە کاردانەوە بە کوژرانی ئیسما.عیل هە.نیە، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی حە.ماس کە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە تاران کوژرا، بەنیازە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل.

سێ بەرپرسی ئەمریکی بە ئەکسیۆس-یان ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا خۆی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم هێرشە ئەگەرییە ئامادە دەکات.

کاربەدەستانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە پێشبینی دەکرێت تۆڵەسەندنەوەی ئێران هاوشێوەی هێرشەکەی پێشووی بۆ سەر ئیسرائیل بێت، بەڵام ڕەنگە بە قەبارەیەکی گەورەتر و بە تێوەگلانی حیزبو.ڵڵای لوبنان بێت.

کۆمەڵەی هەواڵگری ئەمریکا لە ڕۆژی چوارشەممەوە ئاماژەیەکی ڕوونیان پێگەیشتووە کە ئێران بە نیازی تۆڵەسەندنەوەیە.

دوو بەرپرسی ئەمەریکا ڕایانگەیاند، ڕەنگە چەند ڕۆژێک بخایەنێت تا ئێران و بریکارەکانی هەماهەنگی و ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل.  یەکێک لە بەرپرسان دەڵێت: پێشبینی دەکەین چەند ڕۆژێکی سەختمان لە پێش بێت.

بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵەی هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی دەکات ئێران هێرشێکی مووشەکی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجام بدات.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا دەڵێت بەرزبوونەوەی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای کوژرانی بەرپرسانی باڵای بزووتنەوەی حە.ماس و حیزبو.ڵڵا بووەتە هۆی ئەوەی پنتاگۆن هێزی زیاتر بنێرێت، بەڵام ئەمریکا لانیکەم 12 کەشتی جەنگی لە ناوچەکانی نزیکدا جێگیرکردووە.

لە هەمان کاتدا وتەبێژی حکومەتی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیسرائیل ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێک و بە "توندی" وەڵامی هەر هێرشێکی ئێران وهێزە بەوەکالەتەکانی دەداتەوە.

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە داوای لە "هەموو لایەنەکان" لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد کە ڕێگری لە پەرەسەندنی گرژییەکان بکەن.

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بلینکن هۆشداریدا لەوەی کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ململانێی زیاتر، توندوتیژی زیاتر، ئازاری زیاتر و نائەمنی زیاتر دەڕوات، جەختیشی لەوە کردەوە کە شکاندنی ئەم سووڕە زۆر گرنگە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP