دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند

هەرێم نیوز

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنی هێرشەکەی بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند و هاوتەریبیش دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە تارانی پایتەخت بیسترا

سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی ورد هێرش دەکاتە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران و هێزە کانیشیان لە ڕووی هێرشبەری و بەرگرییەوە لە ئامادە باشیدان و بەدوا داچوون بۆ پێشهاتەکانی ئەو هێرشە و وەڵامدانەوەی بریکارەکانی ئێرانیش دەکات،لەناوچەكەدا

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ڕێنماییەکانی سەرکردایەتی سیاسی ئامانجە سەربازییەکانی ئێران بۆردومان دەكەن

ڕادیۆی ئەرتەشی ئیسرائیل، لە زاری بەرپرسانی وڵاتەكەیەوە ڕایگەیاندووە، بەم نزیکانە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی سەبارەت بە هێرش بۆ سەر ئێران بڵاودەکرێتەوە.

بەرپرسێکی پنتاگۆنیش بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە جێگیرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا نییە و ئاشكراشی دەكات "پۆلێك فرۆكەی شەڕکەرەی ئێف ١٦ کە گەیشتووەتە ناوچەکە “لە چوارچێوەی پاراستنی هێزەکانیان و بەرگریکردن لە ئیسرائیل."

پێشتر یش میدیا جیهانییە كان بڵاویانكردەوە، کە سێ تەقینەوە یەک لە دوای یەک لە ڕۆژئاوای تارانی پایتەخت بیستراوە،

هەروەها فۆکس نیوز، لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، ئیسرائیل هێرشەکەی دژی ئێران دەستیپێکردووە.

هاوكات، دەزگای پەخشی ئیسرائیل و ڕادیۆی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوە فەرمییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر ئێران دەستپێکردوە.

میدیا جیهانییەكان باس لەوەش دەكەن، شەش تەقینەوە لەتارانی پایتەخت روویداوە ،بەڵام ئەوەی تا ئێستا  لەلایەن میدیای ئێرانەوە پشتراست كراوەتەوە ئەوەیە کە بەلایەنی کەمەوە دەنگی سێ تەقینەوە بیستراوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP