هەرێم نیوز
دوای کوژرانی فەرماندەیەکی باڵای حیزبو.ڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە، حە.سە.ن نەسرو.ڵڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل چووەتە قۆناغێکی نوێ.
ئەمینداری گشتی حیزبو.ڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، چەند وڵاتێک داوایان لەو گروپە کردووە کاردانەوەیان نەبێت بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل کە بووە هۆی کوژرانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حزبوڵای لوبنان لە جەرگەی بەیروت.
لەبارەی هێرشی بۆ سەر جۆلان، دووپاتیشی کردەوە کە حیزبو.ڵڵا هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە هێرشە کوشندەکەی سەر بەرزاییەکانی جۆلان، ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەو گرووپە "هەڵەیەک"یان کردبایە، دان بەوەدا دەنا.
حە.سەن نەسرو.ڵڵا هەروەها ڕایگەیاندووە، ئەو گرووپە "بەدڵنیاییەوە" وەڵامی کوشتنی فەرماندە باڵاکەیان دەداتەوە کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
باسی لەوەشکرد، حیزبو.ڵڵا ئەوەندە فەرماندەی هەیە کە بتوانێت شوێنی بەتاڵی فەواد شکە.ر پڕبکاتەوە. کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئیسرائیل هێڵە سوورەکانیش ببڕێت، تەنها چارەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززەیە.