هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران و فەرماندەکانی گرووپە بە وەکالەتەکانی ئێران، کۆبوونەوەیەک بۆ تۆڵەسەندنەوەی "ستراتیژی" لە ئیسرائیل بەڕێوە دەبەن.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە "سێ سەرچاوەی ئێرانی" لە نێویاندا دوو هێزی سوپای پا.سدارا.ن نووسیویەتی کە عەلی خامنەیی بە فەرمانی کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی، کە ڕۆژی چوارشەممە دوای چەند کاتژمێرێک دوای کوژرانی ئیسما.عیل هە.نیە بەڕێوەچوو، فەرمانی کردووە ڕاستەوخۆ لە ئێرانەوە هێرشبکرێتەسەر ئیسرائیل.
بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، تێکەڵەیەک لە هێرشەکانی ئێران و گرووپە بە وەکالەتەکانی لە ناوچەکە دژ بە ئیسرائیل لە کارنامەی تاراندایە.