هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، سێ لە تۆمەتبارانی سەرەكی ئەنجامدەری كردەوە تیرۆریستیەكەی 11 سێپتەمبەر ڕەزابوون دان بە تاوانەكانیان بنێن.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بڵاویكردەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەگەڵ پلان داڕێژەری هێرشەكانی ١١ی ئەیلول ساڵی 2001، رێككەوتنیان كردووە، بۆ ئەوەی دان بە تاوانەكەیاندا بنێن لە بەرامبەر ئەوەی كە سزای لە سێدارەدان نەیانگرێتەوە.
وتیشی، ئەو تۆمەتبارانە كە لە زیندانی گۆنتانامۆ دەستگیركراون لە ساڵی 2002 وە ناویان خالید شێخ محەمەد، ولید بن ئەتاش و مستەفا هاوسەوایە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەرچەندە پنتاگۆن وردەكاری زۆری لە بارەی ئەو ڕێكەوتنەوە تا ئێستا نەخستووەتەڕوو، بەڵام مەرجی سەرەكی ئەو زیندانیانە كەمكردنەوەی سزاكەیان بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، لە 11ی 9ی 2001، لەلایەن رێكخراوی قاعیدەوە چەندین هێرش لە ئەمریكا لە رێگەی فڕۆكەی نەفەرهەڵگرەوە ئەنجامدران، دوو لە هێرشەكان بۆ سەر هەردوو تاوەری بازرگانیی جیهانی لە شاری نیویۆرك بوون كە تاوەرەكان رووخان و بە هەزاران كەس گیانیانلەدەستدا.