هەرێم نیوز
ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەمان، لانیکەم وەڵامەکەمان "وەعدی سادقی دوو(بەڵێنی راستگۆ2) " دەبێت.
عەلادین بۆروجێردی، ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس سەبارەت بە کوشتنی هەنیە وتی: زمانی تایبەتی ئیسرائیل زمانی هێزە و دەبێت بە هەمان زمان مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕژێمەدا بکرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپراسیۆنی "وەعدی سادق دوو" کەمترین وەڵامی ئەم تاوانە ئیسرائیلییە دەبێت و کۆماری ئیسلامی زیاتر لە ئیسرائیل شارەزا زمانی هێزە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی 14ی نیسانی 2024 سوپای پاسدارانی ئێران لە ژێر ناونیشانی "وەعدی سادق (بەڵێنی راستگۆ) بە موشەکی بالیستیی و موشەکی کرووز و درۆنی بۆمبڕێژکراو ڕاستەوخۆ هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، هێرشەکەشی بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئەو حەوت فەرماندە و ڕاوێژکارانەی سوپای پاسداران ناوبرد کە 1ی4ی2024 لە هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق کوژران. بەڵام سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، توانیویانە شکست بە هێرشە موشەکیی و درۆنەکانی ئێران بهێنن و %99 موشەک و درۆنەکان بخەنە خوارەوە..
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، 31ـی 7ی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەی و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تارانی پایتەختی ئێران ڕاگەیاند.
لایەن خۆیەوە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی هەنییەی سەلماند و ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە دەستیان پێ کردووە و دواتر ئەنجامەکەی بڵاو دەکەنەوە.
لای خۆیانەوە مێدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ڕێنمایی بۆ وەزیرانی حکوومەت دەرکردووە، کە هیچ لێدوانێک لەسەر تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنییە نەدەن.
هەروەها سوپای ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 30ـی تەممووز، کوژرانی فوئاد شوکر، سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنانی ڕاگەیاند.
ئەو دوو کوشتنە (هەنییە و شوکر) ترسێکی گەورەی لە هەڵکشانی شەڕێکی ناوچەیی خستووە.