هەرێم نیوز
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،"سەرکۆنەی کوشتنی ئیسماعیل هە**نییە و هەر هەوڵێک بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەکەم.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هە**نییە، بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دا هاتووە: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم گرژییەکانی ئەم دواییە کەمبکەنەوە و گفتوگۆی جدی بکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە."
لە کۆتایی پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی رایگەیاندووە، کە ناوچەکە "بەرگەی گرژی و دۆخی نادڵنیایی زیاتر ناگرێت."