هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە ، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن.
ئاماژە بەوەشدراوە، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی (60 مسقاڵ ئاڵتون ، پێنج هەزارو 100 دۆلار ، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عیراقی ) .
لە راگەیاندراوەکەشدا هاتوە، لە ئێستادا تۆمەتباران ( أ،س،م و م،م ،ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .