هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئێران، لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەو هەردوولا جەختیان لە خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان کردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 30ـی تەممووزی 2024، له په‌راوێزی به‌شدارییاندا له ڕێوڕه‌سمى سوێندخواردنى به‌ڕێز سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلاميى ئێران‌دا، به‌ڕێزان نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و هاكان فيدان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌کاندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ر دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌که و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران له میانی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی به سه‌رۆكی نوێی ئێران ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیان پتر ده‌كات؛ هاوكات ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێنێت زیاتر له پرسه‌كانی وڵات و ناوچه‌كه بگه‌ن و سه‌ره‌ده‌ری له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.