دواین هەواڵ

کوردستان‌

 27/07/2024

تورکیا گوندێکی ئاغجەلەری بۆردومانکردو ئاگر کەوتەوە

هەرێم نیوز

نیوەڕۆی ئەمرۆ شەممە فروکەی بێ فڕوکەوانی تورکی بارەگای پەکەکەی بۆردومان کرد لەگوندی توتەقەڵ سەربەناحیەی ئاخجەلەر لەبناری خاڵخاڵان ئاگر لەپوشو پاوانی ناوچەکە بەربووە.هێشتا دیار نییە زیانی گیانی هەبووە یان نا

هێمن بەهجەت بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر رایگەیاند: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی توتەقەڵی بۆردومانکرد و ئاگر لە پوش و پاوانی گوندەکە کەوتەوەو هێشتا زیانەکان نەزانراون".

بەڕێوەبەری ناحیەی ئاغجەلەر وتیشی، بۆردومانەکە لە دەرەوەی گوندەکە بووەو نزیک نییە لە ماڵەکانی گوندەکەوە.

پێشتریش تورکیا بە پاساوی هەبوونی بنکەو بارەگای پەکەکە هەمان ناوچەی بۆردومان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردووش تورکیا بۆردومانی گوندی گەڵاڵەی کرد لە قەزای ماوەت و بەهەمانشێوە ئاگر لەو ناوچەیەش کەوتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP