دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 25/07/2024

دەقى بەیاننامەى کۆتایی کۆنگرەى دووەمی نەهێشتنى مادەى هۆشبەر لەبەغداد

هەرێم نیوز

رۆژى 22ـى تەموزی ئەمساڵ لە بەغداد دووەمین کۆنگرەى نێودوەڵەتى بۆ لەناوبردنى مادەى هۆشبەر بەڕێوەچوو، کە تیایدا وەزیرانى دەرەوەى وڵاتانى سعودیە، ئوردن، کوەیت، ئێران، تورکیا، سوریا، لوبنان و میسر تێیدا ئامادەبوون، هەروەها بە میوانداریی ئەمینداری ئەنجومەنى وەزیرانى ناخۆی وڵاتانى عەرەب، سەرۆکی زانکۆی نایف بۆ کاروبارە ئەمنیەکان، نوێنەرانى نەتەوە یەکگرتوەکان تایبەت بە مادەى هۆشبەر و تاوان (UNODC).

لەمیانى کۆنگرەکەدا سەرجەم بەشداربوان سوپاسی عێراقیان کرد بۆ میواندارییەکەیان و بەڕێوەچوونى چالاکیەکانى تایبەت بە بنەبڕکردنى مادەى هۆشبەر و رایانگەیاند دۆخێکى مەترسیدار روى لە وڵاتانى دونیا کردوەو بەکارهێنان و بازرگانى کردن بەمادەى هۆشبەرەوە لەسەر ئاستى ناوچەکەو جیهانیش زۆرزیادى کردووە. هۆکارەکەیش فراوانى بازرگانیکردنە بە مادەکەوە، بەشداربوون بە گیانى بەرپرسیارێتی نیشتمانى و مرۆییەوە گفتوگۆکانیان بەڕێوە دەبرد و بە پەرۆشەوە پێشنیازی چارەسەرەکانیان دەخستەڕوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەدواى رێگە چارەى سەردەمیانەدا دەگەڕان بۆ ئەوەى بەهەموو شێوەیەک لەبەردەم ئەو دیاردە ناهەموارەدا بوەستنەوە.

بەشداربوون جەختیان لەسەر ئەوە دەکردەوە کە دەبێت پێکەوە کاربکەن بۆ ئەوەى ئاسایشى ناوچەکە بپارێزن و بەرەنگاریی ئەو ئاڵنەگارییانە ببنەوە کە بە هۆی مادەى هۆشبەرەوە روبەڕوى ناوچەکەو جیهان دەبێتەوە، بۆ ئەوەى پێکەوە کۆمەڵگەکان لەو مەترسییە گەورەیە بپارێزن، هەموشیان دەرکی ئەوەیان کردووە کە پێویستە لە بوارى ئاسایش و هەواڵگرییدا هاوکاربن. لەگەڵ بەهێزکردنى ئەو ساسا و 
دابونەریت و رەفتارانەى کە دەبنەڕێگر بۆ بنەبڕکردنى ئەو مادەمەترسیدارە.

هەربۆیە لەو روانگەیەوە چەند خاڵێکیان وەک راسپاردە پێشنیازکردووە:

1- بەهێزکردنى ئالیەتى هاوبەش و تێرو تەسەلى بوارى ئەمنى لەپێناو رێگەگرتن لە قاچاخچێتى و رێگەگرتن لە چاندنى بە هەموو شێوەکانیەوە، هەروەها چاودێکردنى قاچاخچییەکان و لەبەر یەک هەڵوەشاندنەوەى پەیوەندییەکانیان.

2- کردنەوەى دۆسیەى تایبەت بە تاوانباران و داواکراون و بازرگانانى مادەى هۆشبەر و هەمووان هاوکاربن بۆ ئەوەى دزە نەکەنە نێو وڵاتانى دیکەوە.

3- پشتبەستن بە شێوازە زانستیەکان و رێگە نوێیەکان بۆ لێکۆڵینەوەو گەڕان بەدواى سەرچاوەى دارایی و لە بوارى دۆزینەوە و بەدواداچوون و دەستگیرکردنیان تا بە سزاى یاسایی بگەیەنرێن.

4- کارکردن لە بەدواداچوون بۆ پێگە ئەلیکترۆنییەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە تیایدا بانگەشە بۆ بەکارهێنان و فرۆشتنى مادەى هۆشبەر دەکرێت بۆ ئەوەى سنورێکیان بۆ دیاری بکرێت و نەهێڵرێت کاریگەریی لەسەر ئەوانە دابنرێت کە لاوازیی دەرونییان هەیە.

5- چالاککردن و بەهێزکردنى لایەنى رێگریی کردن بۆ ئەو کەسانەى کەتووش بوون و لەگەڵ بڵاوکردنەوەى هۆشیاریی لەبارەى زەرەر و زیانەکانى مادەى هۆشبەر.

6- چارەسەرکردنى کون وکەلەبەر و بۆشاییە یاساییاکان ئەگەر هەبوو لە یاساى وڵاتاندا لەگەڵ توندکردنەوەى سزاکان ، بۆ ئەوەى بازرگانانى بوارەکە ئەو هەلە نەقۆزنەوە و خۆیان لە سزاکان بدزنەوە و سزاى توندیان نەدرێت.

7- توێژینەوە لەبارەى فراونکردنى ناوەندەکانى ئامادەکردنەوە و هێنانەوە نێو کۆمەڵگەى ئەو کەسانەى کە تووش بوون بۆ ئەوەى ئەوانەى کە توشبوون ئاسایی ببنەوەو بێنەوە ناو خەڵک و سود لە ئەزمونى یەکتری وەربگرن.

8- هەمووان رۆڵی مەترسی لێدانى وڵاتى تورکیا بەرزنرخاند کە لەبارەى مادەى هۆشبەرەوە گرتویانەتە بەر و چۆنیەتى خۆئامادەکردن.

9- سودوەرگرتن لەو ئەزمونانەى کە وڵاتانى پێشکەوتوو وەریانگرتووە بەتایبەتى لە روبەڕوبوونەوەى مادەى هۆشبەر و چۆنیەتى روبەڕوبوونەوەى دیاردەکە بۆ ئەوەى روبەڕوى مەترسییەکە ببنەوە و نەهێڵرێت کاریگەرى لەسەر کۆمەڵگەکان دروستبکات.

10- جەختکردنەوە لەسەر ئەو رێنماییانەى کە پێشتر لە لایەن وەزیرانى وڵاتانى عێراق، ئوردن، سوریا و لوبنانەوە واژۆکراوە لەمانگی شوباتى ئەمساڵدا.

11- جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامی جێبەجێکردنى ئەو راسپاردانەى کە لە کۆنگرەى یەکەمی بەغداد دا ئاماژەى پێکراوە لە مانگی ئایاری 2023 دا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP