دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 20/07/2024

نەخۆشیی عەمەلی بون (وەسواسی)

‎‎دکتۆر هەژار عوسمان مەعرووف -  پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دەروون و مێشک بۆ گەورە و مناڵان

وەسواسی یەکێکە لە نەخۆشیە دەرونییەکان، ئەگەر کەسەکە بەهۆی نیشانەکانیەوە بێزار و نارەحەت بو یان بووە هۆی ئەوەی نەتوانێت کارەکانی بکات یان کاتێکی زۆری بەهۆیەوە لەکیس چو ئەوە پێویستە لای پزیشکی دەرونی چارەسەر وەربگرێت.

هۆکارەکانی نەخۆشی واسواسی :

‎1-بۆماوەیی
‎2-گۆڕانی ماددە کیمیاییەکانی مێشک بە تایبەتی کەمبوونی سیرۆتۆنین.
‎3-وەک کاردانەوە بەرامبەر ڕوداوێک کە کاریگەری دروست بکات لەسەر بیرکردنەوە و هەست و سۆزی کەسەکە.

نیشانەکانی وەسواسی:

‎1- بیر و فکرێک دێت بە مێشکی نەخۆشەکەدا کە خۆی نایەوێ و بڕوای پێ نیە و زۆر بێ واتا و ناسروشتیە و ئازاری دەدا وەک کفر، جنێو، توندو تیژی و دەسدرێژی بۆ سەر دەوروبەر، بیر و خەیاڵی جنسیی خراپ و قەدەغە و عەیب. ئەم بیرە ناسروشتیانە بۆی هەیە وەک وێنە بێتە بەر چاوی نەخۆشەکە.

‎2- چەندبارەکردنەوەی زۆر و ناسروشتیی هەندێ کردار بۆ نمونە پاک و تەمیزیی کەسەکە خۆی و خێزانەکەی و ماڵەکەی و شتەکانی ناوماڵ، یا ڕێکخستنی شتەکان بۆ نموونە ڕێکخستنی ژوور ،گونجاندنی جل وبەرگ ،ژماردنی بەردەوامی شتەکان.

چارەسەری وەسواسی دوو ڕێگا دەگرێتە خۆ:

‎1- چارەسەر بەدەرمان کە زۆر پێویستە ،
‎دەرمانی دەرونی دەدرێتێ هەتا نیشانەکانی کەم ببنەوە و باش ببێت، دەرمانەکانیش جۆراوجۆرن و بەگوێرەی دۆخی نەخۆشەکە دەگۆرێت و نەخۆش توشی ڕاهاتن و ئالودەبون ناکات.
‎2-چارەسەر بە قسەکردن و ڕێنیشاندان و پێدانی زانیاری (psychotherapy) .
‎ئەم ڕێگایە زۆر گرنگە و لە چەند دانیشتنێک لەگەڵ نەخۆشەکەدا چارەسەرکار بە وتووێژی زانستیی تایبەت بە وەسواسی و بە چەند مەشقێک و کردارێک لەگەڵ نەخۆشدا هەوڵدەدات ئارامی بکاتەوە و ترس و بیرکردنەوەی زۆر و شپرزەیی کەم بکاتەوە ،



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP