دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 18/07/2024

کچی حاکمی دوبەی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

هەرێم نیوز

هەژماری فەرمی لە ئینستاگرامی شێخە مەهرە، کچی محەمەد بن ڕەشید ئال مەکتوم، حاکمی دوبەی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.

 لەم پۆستەدا کە بە دەستەواژەی "هاوسەری ئازیزم" دەستی پێکردووە، نووسراوە: "چونکە تۆ لەگەڵ کەسانی دیکە گەرمیت، لێرەوە جیابوونەوەمان ڕادەگەیەنم".  من تەڵاقت دەدەم، تەڵاقت دەدەم و تەڵاقت دەدەم”.

 شێخە مەهرە لە کۆتایی ئەم پۆستەدا نووسیویەتی "ئاگاداری خۆت بە... هاوسەری پێشووت"

هەروەها هەردوولا وێنەی یەکتریان لە ئەکاونتی ئینستاگرامەکانیان سڕیوەتەوە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێکی گشتی لەلایەن شێخ مانع بن ڕەشید بن مەکتووم هاوسەری شێخە مەهرە یان باوکیەوە نەدراوە.

تەڵاقی سێ بەسێ جۆرێکە لە تەڵاق لە ئیسلامدا، کە تەنها پیاوان دەتوانن بە دووبارەکردنەوەی "تەلاق" سێ جار لە ژنەکانیان جیاببنەوە.

 ئەم کارە کە ڕێگە بە پیاوانی موسڵمان دەدات بە خێرایی لە ژنەکانیان جیاببنەوە، لە زۆرێک لە وڵاتان قەدەغە کراوە.

ئەو دوو هاوسەرە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ لە ئاهەنگێکی گرانبەهادا هاوسەرگیریان کردووە و دوو مانگ لەمەوبەر یەکەم منداڵیان لەدایک بووە.

 لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا گومانیان هەیە کە ڕەنگە ئەکاونتی شێخە مەهرە هاک کرابێت، بەڵام تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ئەم بابەتە نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP