دواین هەواڵ

هەمەرەنگ‌

 پێش 3 هەفتە

چین؛ ڕۆبۆتەکان دژی زیاد کارکردن مانگرتنیان راگەیاند

هەرێم نیوز

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە مانگرتنی کۆمەڵێک ڕۆبۆت کە بە زیرەکی دەستکرد تەیارکراون پیشاندەدات، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەری نایەوە.

 بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەن، ڕۆبۆتێکی بچووک هانی کۆمەڵێک لە هاوکارانی داوە کە لە کۆمپانیایەکی چینی کاردەکەن، بەرەنگاری زیادەڕۆیی لە کارکردن ببنەوە و واز لە کارکردن بهێنن.

ئەم ڕووداوە کە لە میدیاکاندا بە "یاخیبوونی ڕۆبۆتەکان ناسراوە" ،

 لە ڤیدیۆکەدا، ڕۆبۆتێکی بچووک بە ناوی ڕۆبای دەبینرێت کە لەبەردەم هاوکارە گەورەکانیدا وەستاوە و پرسیاریان لێدەکات سەبارەت بە هاوسەنگی ژیانی کار و ژیانی.

ڕۆبای لە ڕۆبۆتەکانی تر دەپرسێت "کاتی زیادەتان هەیە؟" وە یەکێک لە رۆبۆتەکان وەڵامی دەداتەوە،" من هەرگیز لە وەڵامدانەوە دەرناچم"، دواتر ڕۆبای (رۆبۆتە بچوکەکە)  هەر 10 ڕۆبۆتەکەی تر ڕازی دەکات کە لەگەڵیدا دەست لە کار هەڵگرن و بچنەوە ماڵەوە.

لە ڤیدیۆکەدا وەک دەردەکەوێت لەگەڵ دیمەنێکی ڕیزبوونی ڕۆبۆتەکان پێکەوە، بە سەرۆکایەتی رۆبای ، کە پێشانگاکە بەجێدەهێڵن.

ئەم رووداوە هاوینی ڕابردوو ڕوویداووە و  بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان "یاخیبوونی بۆتەکان"یان بە کێشەیەکی ئەمنی جدی ناوبرد. 

هەروەها لای خۆیەوە، کۆمپانیای بەرهەمهێنەر پشتڕاستی کردەوە کە ڕوبای لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە و وەشانی کۆتایی نییە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP