سەلام عەبدوڵلا
ڕۆمان وەک ژانرێکی ئەدەبی دەتوانین بڵێین، لەچاو جیهاندا و بەبەراوورد لەگەڵ گەلانی تردا ، ژانرێکی نوێ یە.
لەم ساڵانەی دواییدا، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو نووسینی ڕۆمان پەرەی سەند کەڕۆژانە، ئەمڕۆ، زۆر ئاساییە، ڕۆمانێکی نوێ لە بازاڕدا بەرچاوبکەوێت وهەندێ (ڕۆماننووس)دەتوانین بڵێین: مانگانە (ڕۆمانێک) دەخاتە بازاڕەوە.
جاچەند ئەمانە (پێناسەی ڕۆمان) دەیانگرێتەوەو دەچنە خانەی کارێکی ئەدەبییەوە، ئەوەیان مەسەلەیەکی ترە، ئایاهەموو ئەوانەڕۆمانن، یان تەنیاگێڕانەوەی سەرپێیین وبەهیچ جۆرێک ناچنە نێو خانەی ڕۆمانەوەو هەندێکیان بابەتەکانیان هێند بێ لەزەتە کەمرۆڤ سەری لە بێ سەلیقەیی نووسەرەکەی سڕدەمێنێ و لەخۆی دەپرسێت، ئایا ئەمە ڕۆمانە؟یان وڕێنە؟
یان وەک عەرەب دەڵێ : هەلوەسەیە یان وەک ئینگلیز دەڵێ: (Halucination) ـە کە بەفارسی دەبێتە (تەوەهوم).=
نووسەرە گەورەکانی جیهان کەدەسەڵاتێکی گەورەو سەلیقەیەکی پڕ لە هونەری داڕشتندا هەبووە، زۆرجار دوای چەندین ساڵ کاری بەردەوامیان لەسەر ڕۆمانێک کردووە ، تادوایی خستویانەتە نێو بازاڕەوە.
بۆنموونە : تۆلستۆی (1910ــ 1828) ڕۆمانی ناسراوی (شەڕو ئاشتی) بەدووساڵ (1869ــ 1866) نووسیوەو (دستۆیڤیسکی) ڕۆمانی (برایانی کارامازۆڤ)ی بە دووساڵ نووسیوە.
نووسەری سوورییش (خالدخەلیفە) بە (13)ساڵ ڕۆمانی (پیا هەڵدانی ڕق ) ی نووسیوە.
گۆتەی مەزنیش (1832ــ 1749) (فاوست)ی بە (60) ساڵ نووسیوە.
دیارە نووسەری واش هەبووە کەناوبانگی جیهانیی هەیە و نووسینەکانی لەسەرئاستی جیهان بەرز دەنرخێندرێت وەکو (فڕانس کافکا) (1924ــ 1883) ڕۆمانی (بەدگۆڕانی) بە (2)هەفتە نووسیوە.
بەڵام ئایا نووسەرەکانی ئێمە لە ئاستی (کافکا) دان تابتوانن بەدوو هەفتە یان مانگێک ڕۆمانێکی وامەزن بنووسن .
بە تەئکید نا، بۆیە ئەمەی ئێستا هەیە، چەند نووسەرێکی لێدەرچێت کەبەپەنجەی دەست دەژمێردرێن، ئەو هەوڵانە هیچیان ناچنە نێو قاڵبی ڕۆمانەوە، وەک ئینگلیز دەڵێت : هەلوەسەن .
ئەوەی دەشیەوێت لەڕاستی و دروستی ئەو ڕاستیانە بگات باخۆی بچێ ئەو ڕۆمانانەی نێو بازاڕ بخوێنێتەوەو خۆشی بڕیار بدات