حەیدەر عەبدولرەحمان
یۆلیۆس قەیسەر كە یەكێكە لە كاركتەرە هەرە دیارەكانی شانۆگەری (یۆلیۆس قەیسەر)ی شكسپیر،
كاتی خۆی شكسپیر سوودێکی زۆری لە رووداوە مێژووەكانی ڕۆمانیا وەرگرتووە بۆ نووسینی ئەم شانۆگەریە.
دەگێڕێتەوە كە یۆلیۆس توانیویەتی بە تواناو زیرەکی و ئازایەتی خۆی، ڕەوتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی بگۆڕێ .
ئەو جەنەڕاڵ و دەوڵەتمەدارێكی دیاری سوپای ڕۆمانی بوو، لەهەموو ئەو شەڕانەی ڕوو بەڕووی وڵاتەکەی دەبۆوە، چەندین سەركەوتنی سەربازیی گەورەی بەدەستهێنا.
ئەمە وای لێكرد كەسایەتییەكی جەماوەری كاریگەر لە هەموو ڕۆمانیا دروست بكات .
لەو كاتەدا بڕیاریدا وەك یاخیبوونێك دژی ئەنجومەنی پیرانی ڕۆم، لەڕووباری (ڕوبیكۆن) بپەڕێتەوە،
ئەم سەركێشیەش بووە هۆی دروست بوونی شەڕی ناوخۆو پاشان بەدەست هێنانی سەركەوتنی قەیسەر بەسەر نەیارانی .
ئەم سەرکەوتنانە وای کرد، قەیسەر لەخۆبایی بێت ، تا ئەو ئاستەی وەك دكتاتۆرێك بناسرێ و ببێتە مایەی نیگەرانی لای سیناتۆرەكان و زۆربوونی دوژمنەکانی.
سیناتۆرەکان ترسیان لەوە بوو ، قەیسەر دوای دامەزراندنی دەسەڵاتی پاشایەتی، كۆتایی بەكۆماری ڕۆمانی بێنێ.
ئەم نیگەرانیە لەلایەن چینی سیاسی ڕۆمانیەوە ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە
كۆمەڵێك سیناتۆر كە دواتر ناویان لێنرا (پیلانگبڕەكان) بڕیاریاندا لەپێناو پاراستنی كۆمارەكەیان قەیسەر لەناو ببەن،
لەنێوان ئەو پیلانگێڕانەش هاوڕێكانی ماركوس جونیۆس، بروتوس بوون، كە دۆستێكی نزیكی قەیسەر بوون.
لە ١٥ی ئازاری ساڵی ٤٤ پێش زایین، لەكاتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیران لە (شانۆی پۆمپیۆ) قەیسەر لەلایەن ئەو پیلانگێڕە دۆستانەی خۆی هێرشی کرایە سەرو كوژرا.
قەیسەر لەو هێرشەدا كە لەلایەن 60 سیناتۆرەوە گەمارۆ درا بوو، ٢٣ خەنجەری لێدرا لەنێویاندا (بروتوس) ی نزیكترین هاوڕێ ی باوەڕ پێكراوو نزیكی خۆی، بەئێشترین خەنجەری بەرکەوت بەڵام بەخەنجەر لێدانی هەر هەموویان نەكەوتە سەر زەوی، بەڵام كاتێ بینی (بروتوس)ی هاوڕێی لە نێو بكوژەكاندا خەنجەر بۆ سەر دڵی دەوەشێنێ ، بەهێمنی پێی دەڵێ :
تەنانەت تۆش بروتوس؟
ئەم خەنجەرەی بروتوس بە ئێشترین خەنجەری خیانەت بوو
لە مێژوودا