دواین هەواڵ

ئابوری‌

 09/07/2024

وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی راگەیاند

هەرێم نیوز 

وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 6ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە سبەینێوە و لەماوەی دوو رۆژدا مووچەی مانگی 6ی فەرمانبەران دابەشدەکرێت، دەشڵێت، لەکاتی گەیشتنی تەمویلەکەیان، موچەی وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمانیش دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٧/١٠ ، بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٤/٧/١١، بە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کۆتایی دێت.  

ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزارەتی کارەباو سەرۆکایەتی پەرلەمان لەخشتەکەدا نییە، لەبەرئەوەی تەمویلەکەیان لەبەغداوە نەهاتووە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی دروست بووە.

هەر ئه‌مڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی 421 ملیار و 760 ملیۆن دینار وه‌ك به‌شێك له‌شایسته‌ی موچه‌ی مانگی6ی 2024ی فه‌رمانبه‌رانی شارستانی هه‌رێمی كوردستان خرایه‌ سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی عێراق.

ئەمەش لەکاتێکدایە، 4ی 7 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، 231 ملیار و 605 ملیۆن و 531 هه‌زار دینار وەک تەمویلی شایستەی مانگی (حوزەیران/6)ی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ڕۆژی یەکشەممە 7ی 7 وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و توێژانه‌ كرد كه‌ موچه‌كانیان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ ره‌وانه‌كرا.

لەبارەى چارەسەرى کێشەى لیستى موچەى هێزە ئەمنییەکانیشەوە کە تا ئێستا موچەى مانگەکانى 5 و 6یان وەرنەگرتوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ لیژنەیەک لە چاودێرى دارایی عێراق هاتونەتە هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى ئەو کێشانەى لە لیستى هێزە ئەمنییەکاندا هەیە و لەم دوو سێ رۆژەدا کێشەکە چارەسەر دەبێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP