هەرێم نیوز
دوو به‌رپرسی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایانگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئیسرائیله بۆ پێشنیاری ئاگربه‌ست، ئه‌مه‌ش دوای پێنج رۆژ له قبوڵكردنی به‌شێكی سه‌ره‌كی پلانێكی ئه‌مریكی دێت كه ئامانج لێی كۆتاییهێنان به شه‌ڕی 9 مانگه‌یه له كه‌رتی غه‌ززه.
به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه داوای كردووه ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه كه "وه‌ڵامی خۆمان بۆ ناوبژیوانه‌كان به‌جێهێشتووه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی داگیركه‌رین".
له كۆتایی ئایاری رابردوودا، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا پلانێكی خسته‌ڕوو كه قه‌ته‌ر و میسر رۆڵی نێوه‌ندگیری تێدا ده‌گێڕن.
ئامانج له‌م پلانه كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه و ئازادكردنی نزیكه‌ی 120 ده‌ستگیركراوی ئیسرائیله كه له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و له شوێنێكی كه‌رتی غه‌ززه‌ن.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی فه‌له‌ستینی كه ئاگاداری وتووێژهكانه سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ست، وتی: "له رێگه‌ی نێوه‌ندگیرانی قه‌ته‌ره‌وه وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه كه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاند كه "باسیان له وه‌ڵامی حه‌ماس كردووه و به‌ڵێنیان پێداون كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه".
تا ئێستا حكومه‌تی ئیسرائیل هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی كاتی گفتوگۆكانه‌وه نه‌داوه.
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس كه كه‌رتی غه‌ززه به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌ستبه‌رداری داواكارییه‌كی سه‌ره‌كی بوو كه ئیسرائیل سه‌ره‌تا پابه‌ندی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بێت پێش ئه‌وه‌ی رێككه‌وتنێك واژۆ بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌هۆی نهێنی دانوستانه‌كانه‌وه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رۆژی شه‌ممه به ئاژانسی رۆیته‌رزی وت كه له‌بری ئه‌وه بزووتنه‌وه‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مه له رێگه‌ی دانوستانه‌وه له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌دی بهێنرێت، كه 6 هه‌فته ده‌خایه‌نێت.
به‌رپرسێكی فه‌له‌ستینی كه ئاگاداره له هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتن به ئاشتی رایگه‌یاندووه كه ئه‌و پێشنیازه ده‌توانێت ببێته هۆی رێككه‌وتنێكی چوارچێوه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه په‌سه‌ند بكرێت و كۆتایی به شه‌ڕه‌كه بهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه ویلیا‌م بێرنزی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری ئه‌مریكا "سی ئای ئه‌ی" بۆ دانوستان ده‌چێته قه‌ته‌ر.