دواین هەواڵ

جیهان‌

 07/07/2024

هەڵەکانی بایدن بوونەتە بنێشتە خۆشەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی "ئاکسیۆس" ڕایگەیاند، تیمی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، پێش هەر چاوپێکەوتنێک پرسیاری ئامادە کراو و پێشوەختە بۆ پێشکەشکاران و ڕۆژنامەوانان لە چاوپێکەوتنە مێدیاییەکان دادەنێن.

بەگوێرەی "ئاکسیۆس" مایکل لارۆزا، سکرتێری پێشووی ڕۆژنامەوانی، جیل بایدن، هاوسەری سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، پێش پێشکەشکردنی هەر بەرنامەیەک بە تاکتیک پرسیارەکانی چاوپێکەوتن لەلایەن تیمی بایدن دادەنرێت.

لارۆزا ئاماژەی بەوەش کردووە، کاتێک لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە تیمەکەوە کردووە، هەندێک لە ئەندامان هەوڵیان داوە هەمان شێواز بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکەم خانمی پێشووی ئەمەریکا بەکار بهێنن.

سەرەڕای لیستی پرسیارە ئامادەکراوەکان، بۆ چاوپێکەوتنەکەی بایدن لە ڕادیۆی WURD، ڕێگە نەدرا تیمەکەی بادین سنوور ببەزێنن. هەروەها لە چاوپێکەوتنی ڕادیۆکەدا، سەرۆکی ئەمەریکا باسی لە دەستکەوتە سیاسییەکانی خۆی کرد و ڕایگەیاند: شانازی دەکات کە جێگری سەرۆکێکی ڕەشپێست بووە کە باراک ئۆباما بوو، هەروەها شانازیش دەکات کە جێگرەکەی ژنێکی ڕەش پێست بووە کە ناوی کامالا هاریسە.

بێتوانایی لە داڕشتنی بیرۆکەی ناڕوونی بایدن، بووەتە هۆی گاڵتە پێ کردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک ڕۆژنامە.

کارەکانی بایدن و دووبارەبوونەوەی هەنگاوە هەڵەکانی بۆتە جێی سەرنجی زۆر کەس و نەیارانی سیاسیی و گومانیان لە توانای بەردەوامبوونی لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP