دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 07/07/2024

پزیشکێک: جەڵتەی دڵ و مێشک لە وەرزی هاویندا زیاد دەکات

هەرێم نیوز

پزیشکێک ئاماژە بەوە دەکات، لە وەرزی هاویندا جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات و دەبێت هاووڵاتییان ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن.

یوری کۆنێڤ، پزیشکی پسپۆڕی دڵ وتی: "بەپێی توێژینەوەکان، لە وەرزی هاویندا ڕێژەی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک زیاد دەکات".

ئەو پزیشکە ئاماژەی بە چەند ڕێنماییەک کردووە بۆ خۆپاراستن لە وەزری هاویندا، تێیدا هاتووە؛ نابێت ڕۆژانە لە کاتژمێر 10ـی بەیانی بۆ 6ـی ئێوارە، لەپێش خۆردا بمێنێتەوە، چونکە لەو ماوەیەدا تیشکی خۆر لە چالاکترین ئاستدایە و مەترسیدارە.

هاوکات دەڵێت: پێویستە گرنگی بە ئاو خواردنەوە بدرێت و، پێویستە خشتەیەکی دیاریکراوی خەوتن پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی جەستە بە تەواوی هۆرمۆنی میلاتۆنین بەرهەم بهێنێت.

یوری کۆنێڤ ڕوونیشی کردەوە، زۆر جار گیرانی بۆریەکانی دڵ کە زۆر جار دەبێتە جەڵتە، هەروەها جەڵەتەی مێشک دروست دەبێت بەهۆی وشکبوونەوەی لەش و زیادبوونی بەرچاوی ئەگەری خوێنمەین، بۆیە دەبێت بڕێکی زۆر ئاو بخورێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەڕوو، "پێویستە کەشوهەوای ماڵەکان فێنک بێت بۆ ئەوەی جەستە لە تووشبوون بەو حاڵەتەنە بە دور بێت، هەروەها پێویستە گرنگی بە پشوودانی جەستە بدرێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP