ئا: دەریا
یەکەم: شیری گەرم
مێشک زیاتر هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین دەردەکات، کە بەرپرسە لەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت، هەروەها هۆڕمۆنی میلاتۆنین بەرهەم دێت کە یارمەتیدەرەوە لەوەی بەباشی خەوت لێبکەوێت.
دوەم: چای نەعنا
دژی هەوکردنە بەتایبەتی هەوکردنی جومگەکان، هەروەها ئازاری گەدە ناهێڵێت، وادەکات جەستە بحەوێتەوە و پشو وەربگرێت و بەباشی بخەوێت.
سێیەم: شەربەتی گێلاس
هۆڕمۆنی میلاتۆنین زیاد دەکات، یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بەباشی پشو وەربگرێت، چارەسەری کەم خەوی دەکات.
چوارەم: چای سەوز
دژە ئۆکسانە، دەتوانیت لە هەرکاتێکدا بتەوێت بیخۆیت، هەڵبژاردنێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی سترێس کەم ببێتەوە، خەوێکی ئارامت هەبێت.
پێنجەم: شیری گوێزی هندی
دەوڵەمەندە بە مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم، کە بەرپرسن لەوەی جەستە پشو وەربگرێت و خەوێکی ئارامی هەبێت، هەروەها پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە.
هەموولایەک لەش ساغ بن