دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

تەندروستی سلێمانی: 25 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە سەنتەری شار بڵاودەکرێتەوە

هەرێم نیوز

تەندروستی سلێمانی، رێکاری تایبەت بۆ رۆژی ھەڵبژاردن دەگرێتەبەر و 25 تیمی فریاکەوتنی خێرا لە سەنتەری شار بڵاودەکاتەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، لە رۆژی دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕێکاری تەندروستی دەگیرێتەبەر، بۆ ئەو مەبەستەش 25 تیمی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی لە سەنتەری شاری سلێمانی بڵاودەکرێنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە "سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و بەشەکانی فریاکەوتن بەشێوەی ئێشکگری لە ناو شاری سلێمانی کراوە دەبن ، ئۆتۆمبیلی ئەمبوڵانسیان لێ دەبێت تاوەکو پرۆسەی دەنگدان تەواو دەبێت و تیمی تەندروستی  لەناو مەڵبەندە تەندروستیە 24 کاتژمێرییە ئێشکگرەکاندا ئامادە دەبن."

هەروەها هاووڵاتیان دەتوانن لەکاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی کتوپڕی تەندروستیی و هەر ڕووداوێک پەیوەندی بکەن بە فریاکەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122.








Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP