هەرێم نیوز
گرنگترین ئه‌و ڤیتامین و کانزایانه‌ی ڕه‌نگه که‌م بن له مرۆڤدا:
ــــ زۆرن ئه‌و پێکهاتووه خۆراکیانه‌ی ڕۆڵێکی گرنگیان هه‌یه له پاراستنی ژیان و ته‌ندروستی مرۆڤ دا که که‌میان ده‌بنه هۆکاری زۆر کێشه و نه‌خۆشی ترسناک ؛ گرنگترین حاڵه‌ته‌کانی که‌می ئه‌م ڤیتامین و کانزایانه ئه‌مانه‌ن :
۱ـــ مادده‌ی ئاسن : ئاسن یه‌کێکه له سه‌ره‌کترین کانزا‌کان که ڕۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له پێک هێنانی خوێن و ماسولکه‌کان و ڕۆڵێکی گرنگی هه‌یه له دروست کردنی چه‌ندین ئه‌نزیم و هۆرمۆن ۰
---- به زۆری له ئه‌م سه‌رچاوه خۆراکیانه‌دا هه‌یه : جگه‌ر و گۆشتی سوور و ماسی و هێلکه و پاقله‌مه‌نه‌ییه‌کان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم ۰
۲ ـــ یۆد : ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌یه له کارکردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی و که‌می یۆد ئه‌بێته هۆی سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی ، و به زۆری له ماسی ئاوی ده‌ریا و گژوگیای ده‌ریا و خوێی یۆداوی هه‌یه ۰
۳ ـــ ڤیتامین دی : زیاتر له ( ۳۰۰ ) ڕۆڵی گرنگی هه‌یه له ناو له‌ش و له‌وانه له پێکهاتنی ئێسقان و به‌رگری له‌ش و کۆمه‌ڵێ هۆرمۆنی سه‌ره‌کی له‌ناو له‌ش دا ۰
--- باشترین سه‌رچاوه‌ش تیشکی خۆره و بە بڕێکی دیاری کراو له ماسی و زه‌ردێنه‌ی هێلکه و زه‌یتی جگه‌ری نەهەنگ هه‌یه ۰
٤ ـــ کالسیۆم : زۆر گرنگه له پێکهاتنی ئێسقان و ددان و ڕۆڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له کارکردنی ماسولکه‌کان ۰
--- به زۆری له ماسی و شیر و به‌رهه‌مه‌کانی شیر و ده‌نکی که‌تان و قه‌ڕنابیت و سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی و بازالیا و سۆیادا هه‌یه ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک