دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA بڕیاری کشاندنەوەی دوو بەرهەمی دەرمانسازی دەدات

هەرێم نیوز

دامه‌زراوه‌ی كۆنتڕۆڵ و ده‌رمانی هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ردو ده‌رمانی (HONORTONIN drops) و (melatonin drops) رابگرێت هۆكاره‌كه‌شی بۆئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خراپ گواستراونه‌ته‌وه‌ و هه‌ڵگیراون و شیاوی به‌كارهێنان نین.

بەڕێوەبەرایەتیی KMCA رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی دووبارە هەڵسەنگاندن و شیکردنەوەی تاقیگەیی بۆ دوو بەرهەمی دەرمانسازیی تەواوکەریی خۆراکی بە شێوەژەمی دەرمانسازیی قەترەی دەم کە ماددەی میلاتۆنینیان تێدابوو، دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بە نەرێنی و دەرنەچوونیان "not comply" لە شیکردنەوەی تاقیگەیی، بڕیاریدا بە کشاندنەوەیان و لەناوبردنیان.

ئاماژە بەوەشدراوە، بەرهەمە دەرمانسازییەکان بە ناوەکانی (HONORTONIN drops) بە ژماره باچی (HNR1715) دروستکراوی کارگەی (HONOR) و (melatonin drops) بە ژمارە باچی (23B038) دروستکراوی کارگەی (inalme) دوای ئەوەی لەلایەن تیمەکانی تاقیگەکانی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA شیکردنەوەی تەواوەتی تاقیگەییان بۆ ئەنجامدرا، دەرکەوت کە تەنۆلکەی بینراو "visible particle"یان تێدایە و پێچەوانەی تایبەتمەندیی بەرهەمەکانن و شیاوی بەکارهێنان نین.

دەشڵێت، هەردووک بەرهەمەکە پێشتر فرۆشتنیان لە بازاڕ راگیرابوو تا هەڵسەنگاندنی ئەنجامە نوێیەکان، هۆکاری خراپبوونی هەردووک بەرهەمەکەش، خراپ کۆگاکردن و گواستنەوەیان بووە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، سەرجەم دەرمانخانە و کۆگاکانی دەرمان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکەینەوە کە ئەو دوو بەرهەمە لە پشکنین دەرنەچوون و بەڕێکاری زانستی دەرمانسازی و ژینگەیی لەناودەبرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP