دەریا:
١. هەناسەدانی قوڵ یارمەتیدەرە لە پاراستنی تەندروستی سییەکان بە گەیاندنی ئۆکسجینی زیاتر بۆ جەستە،ئەنجامدانی ئەمەش سییەکان بەهێز دەکات و بۆری هەناسەدان پاکدەکاتەوە، ئەمەش گرژییەکان کەمدەکاتەوە و وزەی جەستە زیاد دەکات.
٢. بەکارهێنانی رووەکی ئۆریگانۆ، دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی جۆراوجۆر کە یارمەتی پاککردنەوەی سییەکان دەدات و دەیپارێزت لە هەوکردن.
٣. شیرینەمەنییەکان، یارمەتیدەرە لە پاککردنەوەی ژەهری سییەکان، بە خواردنی هەستیاری و خورانی سییەکان ناهێڵێت.
٤. زەنجەفیل، تەندروستی سییەکان باشتر دەکات، جگە لەوەش رۆیشتنی خوێن بۆ سییەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان کەم دەکاتەوە
٥. خواردنی تەندروست یارمەتیدەرە لە باشتر کردنی تەندروستی سییەکان.
٦. دوورکەوتنەوە لە جگەرە و ماددە کحولییەکان.
٧. گرنگیدان بە وەرزشکردن.
بەهیوای لەشساغی بۆهەموولایەک