دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

هەولێر؛ بە تێچووی 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى، بۆ نەخۆشیەکانى شەکرە و کوێرەژێنەکان کرایەوە

هەرێم نیوز 

لە هەولێر بەگوژمەی زیاتر لە ( 3 ملیار و 500 ملیۆن دینار ) سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى، بۆ نەخۆشیەکانى شەکرە و کوێرەژێنەکان کرایەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 2024.10.7، بە ئامادەبوونى د. سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەرى گشتی تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسان و پسپۆرانی تەندروستیی، لە ڕێورەسمێکدا سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى، بۆ نەخۆشیەکانى شەکرە و کوێرەژێنەکان کرایەوە.

لە ڕێو رەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر لە وتارێک، دڵخۆشى خۆى نیشاندا بە کردنەوەى سەنتەرێکى دیکەى خزمەتگوزاریى تەندروستى بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییان لە شارى هەولێر، وێڕاى دەست خۆشى لە تیمى ئەندازەیی بەرێوەبەرایەتى تەندروستى هەولێر، سوپاسى گروپى کۆمپانیاکانى گەلیاوەى کرد بۆ بونیاتنان و دروستکردنى ئەو سەنتەرە بەشێوەیەکى مۆدێرن و سەردەمیانە، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە لەکارى خێرخوازى و مرۆییدا پێشەنگ بوونە، ئەوەش ماییەى شانازی شارەکەمانە.

وتیشى، "بەرمەبناى کارنامەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بە تایبەتى لە دیدگاى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان لە خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتییان لەهەموو سنوور و دەڤەرە جیاوازەکانى پارێزگاى هەولێر ئەوەى لە توانادابێت بۆ خزمەتکردنی هەوڵاتییان پێشکەشى دەکەین".

سەبارەت بە هێنانەکایەى بە قەزابوونى بەحرکەش پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە دانیشتوانى ناحییەى بەحرکە کرد و دووپاتیشى کردەوە وەک حکومەتی هەرێم و پارێزگاى هەولێر بەردەوام دەبین لە خزمەتگەیاندن بە خەڵکى ئەو دەڤەرە کە شایەنى خزمەتکردنى بەردەوام و باشترن.

ئەوەش هاتووە، "سەنتەرى گەلیاوەى فێرکارى بۆ چاودێریکردن و چارەسەرکردنى نەخۆشانى شەکرە و کوێرەژێنەکان" لەلایەن ڕێکخراوى خێرخوازى گروپى گەلیاوە بە هەماهەنگى پارێزگاى هەولێر، بە گوژمەى ( 3 ملیار و 650 ملیۆن دینارە) لەسەر ڕووبەرى نزیکەى ( 3 هەزار مەتر دووجا ) لە سەر ڕێگاى بە حرکە بە شێوازێکى سەردەمیان دروستکراوە و سەرجەم پێداویستیی و ئامێرەکانى بۆ دابینکراوە، لە چوار بەشى ڕاوێژکارى گرنگ پێکهاتووە و وەک سەنتەرێکى چارەسەرى گرنگ بۆ خزمەتکردنى هاوڵاتییانى شارەکەمان کراوەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP