دواین هەواڵ

جیهان‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

زریانی میڵتۆن گەیشتە سەر خاکی ئەمریکا

هەرێم نیوز

زریانی میڵتۆن دوو رۆژە لەرووی بەهێزیەوە گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی و لە پلەی پێنج دایە و بە"زۆر مەترسیدار" ناوزەد دەکرێت، لە دوێنێوە چوار شەممەشەوە لەفلۆریدا گەیشتۆتە سەر زەوی.

دەزگای ناوەندی زریانەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، زریانەکە لەگەڵ زریانە وێرانکەدا، بایەکی بەهێز و لافاوێکی خێرای لەگەڵدایە.

سەنتەری زریانەکان لە درێژە بڵاوکردنەوەکەیاندا دەڵێت"زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەنتەری زریانی میڵتۆن لە نزیک سیێستاکی لە ناوچەی ساراسۆتا لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای فلۆریدا گەیشتووەتە زەوی."

ڕۆژی سێشەممە، زریانی میڵتۆن جارێکی دیکە توندتر بووەوە و گەیشتە ئەوپەڕی هێزی خۆی و ئەو بایەی لەگەڵیدا هەڵیکردووە گەیشتە ٢٧٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ( سەنتەری زریانەکان ڕایگەیاندووە).

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا بە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دا کە بەهۆی زریانەکەوە لە فلۆریدا مەترسییان لەسەرە و ڕەنگە ڕووبەڕووی "خراپترین زریان" ببنەوە کە "لە ماوەی سەدەیەکدا" ڕووبەڕووی ویلایەتەکەیان نەبۆتەوە.

بایدن لە لێدوانێکیدا بۆ دانیشتوانی سێهەمین ویلایەتی قەرەباڵغی ئەمەریکا وتی" ئێستا دەبێت ماڵەکانتان چۆڵبکەن، چونکە مەسەلەکە ژیان و مردنە". 

تێپەڕبوونی "میڵتۆن" لە ڕۆژی سێشەممەدا لە دەریای نیمچە دورگەی یوکاتان لە مەکسیک هیچ زیانێکی مرۆیی لێ نەکەوتەوەو، زیانەکانی تەنها لە شتە مادییەکاندا سنووردار بوو.

ڕۆژی سێشەممە، ڕۆن دیسانتیس، حاکمی ویلایەتی فلۆریدا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە "تەواوی نیمچە دوورگەی فلۆریدا کەوتۆتە ژێر جۆرێک لە چاودێریکردن یان ئاگادارکردنەوە.”



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP