هەرێم نیوز
سهرچاوهیهك له مۆسادی ئیسرائیل كه به ناوی خوازراوی "گابریل" ناسراوه وردهكاری نوێی سهبارهت به ئۆپهراسیۆنی تهقاندنهوهی پهیجهرهكانی بزوتنهوهی حزبوڵای لوبنان ئاشكرادهكات كه 17ی 9ی ئهمساڵ ئهنجامدرا و ژمارهیهك له سهركردهكانی ئهو بزوتنهوهیهی كوژران.
ئەو کارمەندەی پێشووی مۆساد کە خانەنشینە، بە دەمامکێکەوە بە ناوی خوازراوی "گابریل" ڕۆژی هەینی، بە تۆڕی سی بی ئێسی ئەمەریکی ڕاگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، لە ساڵی 2022 دەستی پێ کردبوو.
ئاماژەی بەوەش کرد "مۆساد، دوو ساڵ لەمەوبەر زانیویەتی حزبوڵلا لە کۆمپانیای گۆڵد ئەپۆلۆ لە تایوان پەیجەر دەکڕێت، بۆیە لەو کاتەدا دەستی بە پلانەکە کردوو." دەشڵێت: "ئەمە تەنها قۆناغی دووەمی پرۆسەکە بووە، کە 10 ساڵ بوو ئەو پلانە ئامادە کرابوو."
تەقاندنەوەی ئامێرەکانی پەیجەر، کە ئامێرێکی پەیوەندی بێتەلە، لە 18ی 9 ڕووی دا، کە لە ئەنجامدا زیاتر لە سێ هەزار کەس پێکران، زۆرینەشیان ئەندامی حزبوڵلا بوون، کە بەشێکیشیان توانای بینینیان بە تەواوی لەدەست دا.
هەروەها دەرگای تیرۆرکردنی بۆ ئیسرائیل کردەوە، کە دیارترین سەرکردەکانی حزبوڵلای لوبنانی کوژران؛ لەوانە، لە 27ی ئەیلوولدا حەسەن نەسروڵلا ئەمینداری گشتیی حزبوڵلای کوشت، دواتر جێگرەکەی هاشم سەفیەددین و چەندین کەسی بەرچاوی دیکەی ئەو گرووپەی کوشت.
لای خۆیەوە كۆمپانیا تایوانییەكە، رەتی كردەوە كە ئامێری پەیجەر AR924ی بۆ لوبنان ناردبێ. كە هەمان ئەو جۆرە بووە بە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی حزبوڵادا تەقییەوە.