دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

لەئەگەرى وەڵامدانەوەى ئیسرائیل دا هێرش دەکرێتە سەر پرۆژە ئەتۆمییەکانى ئێران یان دامەزراوە نەوتییەکان

 

ئاڕاستەى ستراتیژیەتى دەوڵەتى ئیسرائیل بەرەو ئەوەیە کە وەڵامی توندى هەبێت بۆ هێرشە بەرفراوانەکەى ئێران کە کردییە سەر وڵاتەکەى، بەڵام پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە وەڵامەکە چۆن دەبێت و ئەو شوێنانەى دەکرێنە ئامانج کوێن و چی بکرێت بۆ ئەوەى جەنگەکە فراوانتر نەبێت؟ لەبەر ئەوەى دەگوترێت ستراتیژیەتى ئیسرائیل وەڵامدانەوەیە لەبەر ئەوەى هەر لە دواى هێرشەکان بنیامین نەتانیاهۆ رایگەیاند ئێران هەڵەیەکی گەورەى لەبەرامبەر وڵاتەکەیان ئەنجامدا و دەبێت بە قورسی باجەکەشى بدات، ئێمە بە ئەرکی خۆمانى دەزانین بەرگریی لە خۆمان بکەین.

گەرچى نەتانیاهۆ ئاماژەى بە شێوازی وەڵامدانەوەکان نەکرد و نەیشیگوت راستەوخۆ هێرشەکان دەکرێتە سەر ئێران یان وەکیلەکانیان دەکرێنە ئامانج، بەڵام ئەگەرەکان بۆ ئەوە دەچن هێرشەکە بکرێتە سەر ناوخۆی ئێران، نەتانیاهۆ لە بەردەم کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکاندا گوتى بەم کارانە پرۆسەى ئازادکردنى ئێران خێراتر دەکات، بە خەڵکی ئێرانیشی گوت ئێمە لەگەڵتانین لە دژى رژێمە خۆسەپیێنەکەتان.
یەکێک لە ناوەندە میدیاییەکانى ئیسرائیل بڵاویکردەوە دەبێت ئیسرائیل هەموو رێککارەکان تاووتوێ بکات و بۆ ئەوە مەبەستەش ئەنجومەنى وەزیران کۆبوونەوەى تایبەتى خۆی کردووە، ئەمەش بووەتە هۆی پشێوی و نائارامى لەناوخۆی ئێراندا،  رونین بێرگمان، رۆژنامەنوسى بەناوبانگی ئیسرائیلى لە رۆژنامەى یەدعۆت ئەحرانۆت دا نوسیوەتى، ئێران دۆخی دەرونى بەرپرسان و بڕیاربەدەستانى ئیسرائیلى لەبەرچاو نەگرتووە، نازانن چەند گەرم و لەسەرپێن، .

رون بن یاشاى شرۆڤەکاری سەربازیی ئیسرائیلیش لە هەمان رۆژنامەدا نوسیویەتى: پێدەچێت ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ناوچەى دیمونا – کە ئیسرائیلییەکان پێیان وایە دامەزراوەى ئەتۆمی تێدایە- و ئێرانیشەکانیش دەڵێن جگە لە فڕۆکەخانەیەک هیچى تر نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژەى بەوشکردووە کە موشەکە ئێرانییەکان بەتەواویی ئامانجى خۆیان ناپێکن و لەرێگەدا کەوتوونەتە خوارەوە و هێرشەکەى بە شکستخواردوو ناوى هێناوە.

بەگوێرەى گوتەکانى ئەو شرۆڤەکارە بەشێک لە مووشەکانەى کە ئاڕاستەى ئیسرائیل کربوون دەتوانن کڵاوەیەکى موشەکى ئەتۆمی  یان تەقینەوە هەڵبگرن بە ئەندازەى 700 کیلۆ، ئاشیگەیاندووە ئامانجەکە ختوکەدان و دنەدانى ئیسرائیل بووە نەک زیانگەیاندن.

شرۆڤەکاران باس لەوەش دەکەن هێرشە بەرفراوانەکەى سەر بەندەری حودەیدەى یەمەن بەبەشیک لە هێرشەکانى ئیسرائیل دێتە ئەژمار، لەگەڵ ئەوەشدا کە هێرشەکانى سەر لوبنانى چڕکردوەتەوە بۆ ئەوەیە خۆی لە هێرش بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران بپارێزێت و بەوەش وەسیەتى ئەمریکییەکان جێبەجێ بکات کە خوازیاری ئەوەن جەنگەکە زۆر فراوانتر نەکات، چوون ئەوان پێیان وایە هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران وێڕاى مەترسییە گەورەکەى رێگە بۆ وەبەرهێنانى زیاتر دەکاتەوە لە لایەن ئێرانەوە، ئەگەر بە تەواوەتى کۆتایی پێنەیەت کە ئەوەش ئەگەرێکى دوورە لە ئێستادا.

بن یاشاى باس لەوەش دەکات کردنەوەى بەرەیەکى دیکەى جەنگ لەگەڵ ئێران تواناى ئیسرائیل لە بەرەکانى فەلەستین و لوبنان لاوازدەکات، جگە لەوەش کەس نازانێت وەڵامی ئێران لەو کاتانەدا چى دەبێتن بۆیە ئەمریکاش پێیى وایە بەرەیەکی دوو هەزار کیلۆمەتری لە بەرژەوەندی ئێستاى ئیسرائیل دا نییە.

بەڵام شرۆڤەکارانى ئیسرائیلى باوەڕیان وایە ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکاتە سەر ئێران بەرژەوەندیی لەوەدایە دامەزراوە نەوتییەکانى بکاتە ئامانج لەبرى پرۆژە ئەتۆمییەکانى، بۆ ئەوەى ئەمریکا بە لابەلایی رانەکێشرێتە نێو جەنگەکەوە، ئەمەش کاریگەریی ئەوتۆ ناکاتە سەر ئابووری جیهانی رۆژئاوا لەبەر ئەوەى نەوتى ئێران ناچێتە بازاڕەکانى ئەوروپا و ئەمریکا، بن یاشاى باسی لەوەشکردووە هەرجۆرە هێرشکردنێکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە بێ ئاگاداریی و هاوکارییەکانى ئەرمریکا ئەنجام نادرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP