دواین هەواڵ

جیهان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

حیزبو..ڵڵا چی لە تەرمی حەسەت نەسرو..ڵڵا کردووە؟

هەرێم نیوز

سەرچاوەیەکی نزیک لە حیزبو..ڵڵای لوبنان ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، تەرمی حەسەن نەسرو..ڵڵا، سکرتێری گشتی کوژراوی ئەو گروپە، بە هۆی نیگەرانییەکان لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕێوڕەسمی فەرمی پرسەکەی، بەشێوەیەکی کاتی لە شوێنێکی نهێنیدا بەخاک سپێردراوە.

ئەم سەرچاوەیە کە ناوی لە لایەن ئاژانسی فرانس پرێسەوە نەهاتووە، وتی: حەسەن نەسرو..ڵڵا بەشێوەیەکی کاتی بەخاک سپێردراوە تا ئەو کاتەی بارودۆخەکە بۆ ئەنجامدانی پرسەیەکی گشتی لەباردەبێت.

حەسەن نەسرو..ڵڵا لەگەڵ عەباس نیلفرۆشان یەکێک لە فەرماندەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندەی باڵای حیزبو..ڵڵا لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە هەفتەی ڕابردوو بۆ سەر بەیروتی پایتەختی لوبنان کوژران.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP