دواین هەواڵ

جیهان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

قائانی جەڵتەی دڵ لێیداوە

 هەرێم نیوز

سکای نیوزی عەرەبی لە زاری سەرچاوە ئێرانییەکانەوە بڵاویکردەوە، ئیسماعیل قائانی بە گومانی هاککردنی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران، لە کاتی لێپرسینەوەدا جەڵتەی دڵ لێیداوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

قائانی گومانی لێ دەکرێت پەیوەندی بە ئیسرائیلەوە هەبێت.

پێشتر گومان دەکرا قائانی لە لوبنان بەهێرشی ئیسرائیل کوژرابێت.

سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسرائیل دەڵێن، قائانی لە ژیاندایە و پێدەچێت لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیکە لە ئێران لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

لە دوای کوشتنی حەسە.ن نەسرو..ڵڵا سەرۆکی حزیبو..ڵڵای لوبنان لە هێرشێکی ئاسمانی بەرفراوان بۆ سەر بەیروت لە ٢٧ی سێپتەمبەر، قائانی تا ئێستا نەبینراوە.

ماڵپەری هەواڵی میدل ئیست ئای بە پشتبەستن بە چەندین سەرچاوە بڵاویکردەوە،  قائانی نه بریندار بووه و نه کوژراوه بەڵام لە لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراواندا سەبارەت بە دزەکردنی ئەمنیی ئیسرائیل لەنێو دەزگا هەواڵگرییەکاندا دەستبەسەر کراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

دە سەرچاوە لە تاران، بەیروت و بەغداد لەوانه کەسایەتییە باڵاکانی شیعە و سەرچاوە نزیکەکانی حیزبو..ڵڵا و سوپای  پاسداران ڕایانگەیاندووە، قائانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئێران و تیمەکەی لە کەرەنتیینەدان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP