هەرێم نیوز
ئەمشەو پێنجشەممە سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر بەیروتی لوبنان و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. میدیای ئیسرائیلیش دەڵێت بەرپرسی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی حیزبو..ڵڵا کە زاوای حەسەن نەسرو..ڵڵایە کراوەتە ئامانج.
بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لوبنان،لە هێرشەکەی ئەمشەوی ئیسرائیل بۆ سەر پایتەختی لوبنان، 18 کەس کوژراوە و لایکەم 92 کەسیش بریندارن.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، دوو هێرشی ئاسمانی لە بەیروت، وەفیق سەفا، وەزیری بەرگریی حیزبو..ڵڵا و زاوای حەسەن نەسرو..ڵڵای کردە ئامانج.
تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو سەرکردەیە دیار نییە.