دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

بایدن و ناتانیاهۆ پلانی هێرشکردنە سەر ئێران تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ چوارشەممە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ گفتوگۆ بکات، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکانیش تاوتوێکردنی هەر پلانێک دەبێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە و چاوەڕێی وەڵامی ئیسرائیل دەکات بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی ڕابردووی ئێران کە تاران لە وەڵامی پەرەسەندنی سەربازی ئیسرائیل لە لوبنان ئەنجامیدا. هێرشەکەی ئێران لە کۆتاییدا هیچ زیانێکی گیانی نەبوو و واشنتنیش بەبێ کاریگەر ناوی برد.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ناتانیاهۆ بەڵێنی داوە کە ئێرانی دوژمنی سەرسەختی باجی هێرشە مووشەکییەکەی بدات، تاران دەڵێت هەر تۆڵەسەندنەوەیەک وێرانکاریەکی بەرفراوانی لێدەکەوێتەوە، ئەمەش ترسی شەڕێکی فراوانتری لە ناوچەی بەرهەمهێنەری نەوتدا دروستکردووە، کە دەشێت ئەمەریکا ڕابکێشێت.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان تۆڵەسەندنەوەی ئیسرائیل دەبێت لە ئێران و واشنتن هیوادارە ڕای خۆی دەرببڕێت لەسەر ئەوەی ئایا وەڵامدانەوەکە گونجاو دەبێت یان نا.

بایدن ڕۆژی هەینی ڕابردوو وتی، ئەگەر لە جێگەی ئیسرائیل بێت بیر لە جێگرەوەیەک دەکاتەوە بۆ لێدانی کێڵگە نەوتییەکانی ئێران و وتیشی لەو باوەڕەدایە هێشتا ئیسرائیل نەیزانیوە چۆن وەڵامی ئێران بداتەوە. هەفتەی ڕابردوو گوتیشی پشتگیری ئیسرائیل ناکات لە هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئیسرائیل لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ترەوە داوای لێکراوە ئاگربەست لە غەززە و لوبنان پەسەند بکات، بەڵام دەڵێت بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تا ئەو کاتەی ئیسرائیلییەکان سەلامەت دەبن.

هەروەها چاوەڕوان دەکرێت بایدن و نەتانیاهۆ گفتوگۆ لەسەر ململانێکان لەگەڵ حەماس لە غەززە و حزبوڵڵا لە لوبنان بکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP