دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/10/2024

مەسرور بارزانی: لە 20ـی ئۆکتۆبەر خەڵک داستانێکی دیکە تۆمار دەکەن و ناحەزان سەرشۆڕ دەکەن

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەشداریی لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی بۆ  سەرخستنی لیستی 190ی پارتی، لە شاری سۆران کرد و رایگەیاند، لە 20ـی ئۆکتۆبەر خەڵک خەڵک داستانێکی دیکە تۆمار دەکەن و ناحەزان سەرشۆڕ دەکەن.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا،  خەڵکی دەڤەری سۆران خۆشحاڵم کە دەبیینم کە ئێوە بڕیارتان داوە پارتی براوە بێت، ئەمڕۆ لە مەڵبەندی بارەگای بارزانی نەمر لەو شوێنەی کە شۆڕشی ئەیلوول سەرکردایەتی گەورەترین بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی دەکرد، کۆبووەینەتەوە بۆ ئەوەی کۆتا بڕیار لە هەڵبژاردنی داهاتوو بدەین و لیستی پارتی سەربخەین.

وتیشی، "لە 20ـی ئۆکتۆبەر خەڵک خەڵک داستانێکی دیکە تۆمار دەکەن و ناحەزان سەرشۆڕ دەکەن".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP