هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی رووداوەکەی ماگدێبۆرگی ئەڵمانیا دەکات.
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه ده‌كه‌م كه دوێنێ ئێواره بازاڕێكى سه‌رى ساڵى له ماگدێبورگ له ئه‌ڵمانيا به ئامانج گرت."
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی رووداوەکە دەکات و دەڵیت، "ئێمه له هه‌رێمى كوردستان له‌م كاته سه‌خته‌دا بير و دڵمان لاى كه‌سوكارى قوربانييانه و هاوسۆزى گه‌لى ئه‌ڵمانياين. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خواين.
ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، لە شاری ماگدێبۆرگی ئه‌ڵمانیا، کەسێک بە ئۆتۆمبێل خۆی کرد بە ناو بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا، بەپێی ئامارە بەراییەکان 11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسی دیکەش برینداربوون.
لەو هەواڵانەی لە میدیای ئەڵمانیدا بڵاوکراونەتەوە، کەسێک کە هێشتا ناسنامەکەی دیار نییە، بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە خۆی کردووە بە ناو قەرەباڵغی بازاڕێكی جه‌ژنی كریسمسدا.
لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا 11 كه‌س گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 80 کەسی دیکە برینداربوون.
ئاماژە بەوە کرا کە ئەنجامدەری هێرشەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
باس لەوەیش کرا کە ئەم بازاڕەی کریسمس داخراوە و داوا لە خەڵکی کراوە ناوەندی شارەکە جێبھێڵن.