هەرێم نیوز
نوێنه‌رێكی كوردانی ئێزدی ئاشكرای كرد، "نزیكه‌ی 600 ژن و كچی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، سودانی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشمان بە فەرمی لێی ئاگادار كردووته‌وه".
مه‌حما خه‌لیل، نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی عێراق میدیای فەرمی پارتی ڕاگه‌یاندووە، "زانیاریمان پێگه‌یشتووه نزیكه‌ی 600 كچ و ژنی كوردی ئێزدی له‌ناو كه‌مپی هۆڵن، خێزانه‌كانیان هه‌وڵێكی زۆریان داوه بێ ئه‌نجام بووه، چونكه كه‌مپی هۆڵ زۆر پاشماوه‌ی داعشی له خۆ گرتووە، به‌ڵام ئێمه ده‌سته‌وه‌ستان نابین، نووسراوێكی فه‌رمییم ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سودانی و قاسم ئه‌عره‌جی كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توانایه‌ك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ڕزگاركردنی ئه‌و كچ و ژنه ئێزدییانه‌ی ناو كه‌مپی هۆڵ".
ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیاره نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مانگی سووری نێوده‌وڵه‌تی و مانگی سووری عێڕاقی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له‌ڕێی خۆیانه‌وه هه‌وڵی ڕزگاركردنیان بده‌ن".
مه‌حما خه‌لیل باسی لەوەشکردووە، "جگه له كه‌مپی هۆڵ، ژماره‌یه‌ك كچ و ژنی ڕفێندراوی ئێزدی له‌ناو زیندانه‌كانی سووریاش ڕفێندراوانی كوردی ئێزدی هه‌ن، تا ئێستا دوو له زیندانییانی كوردی ئێزدی ڕزگاربوونه، به‌دوای ئه‌وانی دیکەدا ده‌گه‌ڕێین تا هه‌موویان ڕزگار بکەین.