دواین هەواڵ

وەرزش‌

 07/07/2024

تورکیا ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد و هۆڵەندا گەیشتە یاری پێش کۆتایی یۆرۆ

هەرێم نیوز

لە یاری چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی ئەورووپا 2024(یۆرۆ 2024)دا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی تورکیادا تۆمار کرد و، سەرکەوت بۆ یاری پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

هەردوو هەڵبژاردەی تورکیا و هۆڵەندا لە یاریگای ئۆڵۆمپیاتی بەرلین ڕووبەڕووی یەک بوونەوە. 

یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا سامەت ئاکئایدن لە خولەکی 35دا گۆڵی تۆمار کرد و، نیوەی یەکەمی یارییکەی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بۆ تورکیا کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە ڕێگەی یاریزان ستیفان دی فریەوە لە خولەکی 70 گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و، ئەنجامەکەی یەکسان کردەوە.
لە خولەکی 76ی یارییەکەدا، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا مەرت مولدور بە هەڵە گۆڵێکی لە هەڵبژاردەکەی خۆی کرد.

لەم یارییەدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە ئەنجامی 2-1 سەرکەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی تورکیادا تۆمار کرد و، سەرکەوت بۆ یاری پێش کۆتایی و، هەڵبژاردەی تورکیاش ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP