هەرێم نیوز
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌ك بێت و به نێو گه‌رداو و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نێو ئۆقیانووسه‌كاندا هات بێت به‌رشه‌لۆنه‌كه‌ی هانز دیته‌ر فلیك پێش دوو یاری ئاگرین كه یه‌كه‌میان شه‌ڕی دێوه‌زمه‌كه‌ی باڤاریایه شه‌وی چوار شه‌ممه له چامپیۆنس لیگ و دووه‌میشیان ئیل كلاسیكۆیه له هه‌فته‌ی ئایینده به‌رامبه‌ر به ڕیاڵ به به‌هێزی و ئاستی به‌رز و ناوازه‌وه خۆی نماییش كرد و بردنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر به ئه‌سپه شێكه‌ی ئه‌نده‌لوس یانه‌ی ئیشبیلیا تۆمار كرد و كۆتایی به ئاماده‌كارییه‌كانی هێنا بۆ دوو جه‌نگه گه‌وره‌كه‌ی به‌رده‌می به گه‌ڕانه‌وه‌ی گاڤی لاویش هه‌موان ئاسوده و دڵخۆش بوون.
شه‌وی دوو شه‌ممه دوا یاری هه‌فته‌كه به‌ڕێوه ده‌چێت كه تیایدا یانه‌ی ڤاله‌نسیا میوانداری له یانه‌ی لاس پاڵماس ده‌كات له یارییه‌كی به‌هێز دا‌و هه‌فته‌كه به‌و یارییه به كۆتا دێت.
ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی شه‌وی هه‌ینی
ئه‌لاڤێس 2 – ڤه‌له‌د وه‌لید 3
ئه‌نجامی یارییه‌كانی شه‌ممه
بلباو 4 – ئیسپانیۆل 1
ئۆساسۆنا 1 – بێتیس 2
جیرۆنا 0 – سۆسیداد 1
سێڵتا ڤیگۆ 1 – ڕیاڵ 2
ئه‌نجامی یارییه‌كانی یه‌ك شه‌ممه
مایۆركا 1 – ڕایۆ ڤالیكانۆ 0
ئه‌تڵه‌تیكۆ 3 – لیگانێس 1
ڤیاڕیاڵ 1 – خیتافی 1
به‌رشه‌لۆنه 5 – ئیشبیلیا 1
كاتی یارییه‌كه‌ی شه‌وی دوو شه‌ممه
ڤاله‌نسیا – لاس پاڵماس كات 10 ی شه‌و