دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 05/07/2024

منداڵێک لە مردن ڕزگارکرا کە ماددەی خاوێنکەرەوەی خواردبوەوە

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر لە بڵاوکاروەیەکدا رایگەیاند، نەشتەرگەریەکی گەورە و دەگمەن لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەداوە، پێش چوار ساڵ، منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ بە هەڵە مادەیەکی خاوێنکردنەوەی سووتێنەر دەخواتەوە و دەبێتە هۆی سووتان و تەسکبوونەوەی دەم و سوورێنچک (ڕێرەوی خواردن)ی و بۆ ماوەیەکی زۆر توانای خواردنی نەمابوو، جگە لە ئاو و شلەمەنی، چەندین جار بە ڕێگای پێبین (نازوور) هەوڵی فراوانکردنی سوورێنچکی بۆ درا، بەڵام بێسوود بوو، لە كۆتاییدا نەشتەرگەرییەکی گەورە و دەگمەنی بۆ کرا، کە پێکهاتبوو لە بەرزکردنەوەی گەدە و دانانەوەی ڕێرەوی خواردن، (Gastric pull up - Esophageal Replacement Surgery)، دوای مانەوەی لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانە، بە تەندروستییەکی باش و جێگیر و دوای دەستپێکردنەوە بە خواردنی ئاسایی، ڕەوانەی ماڵەوە کرا."

تیمی نەشتەرگەری پێکهاتبوون لە:
1. پرۆفیسۆر د. هومام خەفاف، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەریی منداڵان.
2. د. سالم حامد، پزیشکی پسپۆڕی سڕکار.
3. د. زینە موئەیەد، پزیشکی نیشتەجێی دێرینی نەشتەرگەریی منداڵان.
4. د. سارا ئەنمار، پزیشکی نیشتەجێی دێرینی نەشتەرگەریی منداڵان.
5. بڕیار سديق، یاریدەدەری نەشتەرگەر
6. عەبدوڵا سابیر، یاریدەدەری نەشتەرگەر
7. لوقمان محەمەد، یاریدەدەری سڕکار
8. هۆگر يووسف، یاریدەدەری سڕکار
تەندروستیی هەولێر دەستخۆشی لە گشت ئەو پزیشك و کارمەندانە دەکات، کە بەشدار بوون و ماندوو بوون بۆ سەرکەوتنی ئەم نەشتەرگەرییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP