هەرێم نیوز
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، تا ئێستا حه‌وت توشبوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، دەشڵێت، سه‌رجه‌م توشبوه‌كانی تای خوێنبه‌ربون خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكه‌وه.
د. سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، له‌مساڵدا له هه‌رێمی كوردستان حه‌وت حاڵه‌تی توشبون به تای خوێنبه‌ربون له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون كه دو حاڵه‌تیان له هه‌ولێر، دو له دهۆك و سێ حاڵه‌تیشیان له سلێمانی بون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رجه‌م توشبوه‌كانی تای خوێنبه‌ربون خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشكه‌وه و چاره‌سه‌ری پێویستیان له‌ڕێگه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه بۆ ده‌كرێت.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ئه‌و توشبوانه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن و گۆشتفرۆش بون جگه له یه‌كێكیان كه له‌دهۆك بو، به‌هۆی ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یه‌وه كه گۆشتفرۆش بوه، توشی ئه‌و نه‌خۆشیه بوه.
تای خوێنبەربون، پەتایەكی ڤایرۆسییە، بەهۆی تێكەڵاوبون و لەڕێگه‌ی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، هەروەها لە مرۆڤەوە بۆ مرۆڤیش دەگوازرێتەوە.
نیشانەكانی تای خوێنبەربون بریتین لە دڵ تێكهەڵاتن و رشانەوە، لەگەڵ ئازاری جومگەكان، سكچون، تا، هیلاكی و لاوازی.
بەپێی وەزارەتی تەدروستیی و رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، چەند نیشانەیەكی نەخۆشییەكە دەریدەخات كە مەترسی لەسەر ژیانی توشبوەكە هەیە، لەوانە خوێنبەربونی ژێر پێست، دروستبونی كێشە لە دەماغ، بێهۆشبون، لەكاركەوتنی گورچیلە، دروستبونی كێشەی هەناسەدان و لەكاركەوتنی جگەر،