دانەر ئەسڵان
جیاواز لە بەرەبەیانەکانی تر کە دوو یاری لە دوو کاتی جیا بەڕێوە دەچوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە لە یەک کات دا هەردوو یارییەکەی کۆمەڵەی یەکەمی کۆپا ئەمریکا بەڕێوە دەچن کە لە یەکەمیان دا تانگۆی ئەرجەنتین بە بێ لیۆ میسی و لیۆنێل سکالۆنی سزا دراو ڕووبەڕووی پیرۆ دەبێتەوە پاش ئەوەی سەرکەوتنی مسۆگەر کرد بۆ قۆناغی 16 هەڵبژاردە.
لە یاری دووەم دا جەنگی نێوان چیللی و کەنەدا بەرپا دەبێت و هەردوو هەڵبژاردەش تەنها و تەنها بۆ بردنەوە یاری دەکەن تا سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکەن.
بەرەبەیانی یەک شەممە
ئەرجەنتین - پیرۆ کات 3 ی بەیانی
چیللی - کەنەدا کات 3 ی بەیانی
ڕیزبەندی کۆمەڵەکە:
1/ ئەرجەنتین 6 خاڵ
2/ کەنەدا 3 خاڵ
3/ چیللی 1 خاڵ
4/ پیرۆ 1 خاڵ